نرخی یەك لیتر بەنزین 30 دیناری دەچێتە سەر
ھونەر دلاوەر به‌ڕێوبه‌ری یەكێك لە وێستگه‌كانی سوته‌مه‌نی ھەولێرە گوت: "بەنزینی نۆڕماڵ كەمە و شوفێرانی تاكسیش لە ھەرێمی كوردستان ھەمووی بەنزینی نۆڕماڵ بەكاردێنن، حكوومەتی عێراق دەستی بەسەر ھەموو پاڵاوگەكان داگرتووە، بەنزین لە كەركووك و مووسڵ بۆ ئێمە دێت".
به‌رزی نرخی به‌نزینی نۆرماڵ ته‌واوی شوفێران و هاووڵاتیانیشی نیگه‌ران كردووه، سه‌باره‌ت به جێگیریی نرخی سوته‌مه‌نی، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی هه‌ولێر باس له‌وه ده‌كات كه بازاڕ ئازاده و كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و بازاڕه كارێكی ئاسان نییە.
مسته‌فا ته‌ها، به‌ڕێوەبه‌ری دابه‌شكردنی سوتەمەنی و كانزاكانی هه‌ولێر بە كوردستان24 راگەیاند: "نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیھان رووی لە ھەڵكشانە، ئەمەش كاریگەری راستەوخۆی لەسەر نرخی بازاڕ دەبێت".
گوتیشی: "لەبەر ئەوەی بازاڕی ئازادە و سەرچاوەكان زۆرن و وەك جاران تەنھا لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و حكوومەتی ھەرێم دابەش ناكرێت، زەحمەتە بتواندرێت نرخ بە تەواوی كۆنتڕۆڵ بكرێ".
هه‌رێمی كوردستان رۆژانه پێویستی به 6 ملیۆن لیتر به‌نزینه ، رۆژانه به‌ده‌یان مامه‌ڵه‌ی بازرگانی به‌م سوتهمهنینهوه ده‌كرێت تا ده‌گاته وێستگه‌كانی دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی، له وێشه‌وه به‌ناوی بازاڕی ئازاده‌وه نرخ له‌سه‌ر ئه‌و سوته‌مه‌نیه داده‌نرێت، زیاندمه‌ندی یه‌كه‌میش هاووڵاتییانن، كه ده‌بێت به هه‌ر نرخێك بێت به‌نزین بكڕن.
K24-
