ئه‌یهان بیلگه‌ن: ئه‌ردۆغان تای كوده‌تای تێنه‌په‌ڕاندووه
ئه‌یهان بیلگه‌ن سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په له په‌رله‌مانی توركیا له وتارێكیدا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەركۆماری توركیای كردووەتە ئامانج و پێی ده‌ڵێ هه‌ڕه‌شه‌كانت پێمان ده‌ڵێ تۆ تا كوده‌تات تێنه‌په‌ڕاندووه و هه‌ر به‌و نه‌فه‌سه سیاسه‌ت ده‌كه‌یت.
پێشتر ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا گوتبووی كە ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا تیرۆریستێك ببێته سه‌رۆك شاره‌وانی له باكوور، ده‌موده‌ست دووری ده‌خه‌ینه‌وه و كه‌سێكی تر ده‌خه‌ینه شوێنی.
بۆیه بیلگه‌ن له وتارێكدا كه ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م گرووپی پارته‌كه‌یدا له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا وه‌ڵامی ئه‌ردۆغانی دایه‌وه.
هەروەها گوتی "ئه‌وه تۆ نیت بڕیار بده‌یت كه ئێمه كێ ده‌كه‌ینه كاندید بۆ سه‌رۆك شاره‌وانی، ئێمه پارتێكی شه‌رعیین و 6 ملیۆن ده‌نگمان هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئێوه كاندیدمان بۆ دابنێن، ئه‌وكات پێویست ناكات هه‌ڵبژاردن بكرێت و ئه‌و هه‌موو خەرجیەش نه‌كرێت باشتره".
له به‌شێكی تری قسه‌كانیشدا ئاماژه‌ی داوە كە تاكو ئێستە ئه‌ردۆغان لە تای كوده‌تا رزگاری نه‌بووه و هه‌ر به‌و هەناسەیەوە سیاسه‌ت ده‌كات.
BAS NEWS-
