داعش سەرچاوەكانی ئاوی كەركووك لەناودەبات
ئەمڕۆ دووشەممە له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش بۆ سه‌ر تۆڕی ئاوی كه‌ركووك، شارۆچكه‌یه‌ك و 14 گوندی سنووره‌كه بێ به‌ش بوون له ئاو.
سەرچاوەیەك لە هێزه ئەمنیەكانی كەركووك ئاشكرای كرد كە داعش دوای ئەوەی دەستی بۆ تۆڕی كاره‌بای كه‌ركووك بردبوو، ئه‌مجاره پەلاماری تۆڕی ئاوی پارێزگاكەی داوە.
مەجید ئه‌حمه‌د فەرماندەیەكی پۆلیسی فیدراڵی لە كەركووك بۆ ئاژانسی هەواڵی (ئەنادۆڵو)ی توركی رایگه‌یاندووە كە داعش یه‌كه‌كانی خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاوی له باشووری كه‌ركووك كردووەته ئامانج.
گوتیشی "له میانی هه‌فته‌ی رابردوودا، سێ یه‌كه‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاو كراونه‌ته ئامانج و له ئه‌نجامدا شارۆچكه‌یه‌ك و 14 گوند بێ ئاو بوون، ئێستەش ده‌یان هه‌زار كه‌س له ناوچه‌كه‌دا به‌ده‌ست نه‌بوونی ئاوه‌وه ده‌ناڵێنن".
BAS NEWS-
