سووتەمەنیی ھەولێر: بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، كاتییە و چارە دەبێت
ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی بەنزین لە ھەرێمی كوردستان ھەندێك بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە، بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر، مستەفا تەھا، سەبارەت بە ھۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "چەند ھۆكارێك ھەن بوونەتە ھۆی ئەوەی نرخی بەنزین لە ھەرێمی كوردستان بەرز ببێتەوە ، لەوانە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیھان و بەنزینیش ھاتنەكەی كەم بووە، چونكە بەنزین لە توركیا و ئێرانەوە بۆ ھەرێمی كوردستان ھاوردە دەكرێت، بۆیە ئەو بەرزبوونەوەیە كاتییە و چارە دەبێت".
تەھا گوتیشی: "لەگەڵ حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی ئەو پرسە چارە بكرێت، حكوومەتی ھەرێمیش لە ھەوڵدایە بۆ ئەوەی بەنزین لە ناوخۆ دابین بكات، چونكە كێشەی بەنزین لە ھەموو كوردستانە نەك تەنیا شاری ھەولێر، بۆیە ئەگەر لە ناوخۆ دابین بكرێت، ئەوكات كێشەی بەرزیی نرخی بەنزین چارە دەبێت، بەڵام بە گشتی ئەو نرخەی ئێستا ھەیە، كاتییە و بەم زووانە دادەبەزێت".
KDP-
