لارا یوسف زەرا دەبێتەوە بەبەڕێوەبەری شارۆچكەی ئەلقوش

لارا یوسف زەرا دەبێتەوە بەبەڕێوەبەری شارۆچكەی ئەلقوش
ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجوومەنی شارۆچكەی ئەلقوش سەر بەدەشتی نەینەوا لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بۆ جارێكی تر لارا یوسف زەرای هەڵبژاردەوە بەبەڕێوەبەری شارۆچكەكە.


جێی باسە لە كۆبوونەوەكەدا تەواوی ئەندامانی ئەنجوومەنەكە بەشدار بوون و دەنگیان بۆ لارا یوسف دا.


پێشتر فائز جهوری بەڕێوەبەری پێشووی شارۆچكەكە لەلایەن نەوفەل عاكوب پارێزگاری مووسڵ رەوانەی شارۆچكەكە كرابووەوە بۆ ئەوەی وەكو بەڕێوەبەر دەستبەكار بێتەوە، بەڵام ئەمڕۆ ئەنجوومەنی شارۆچكەكە بەتێكڕای دەنگ لارایان هەڵبژاردەوە بۆ وەرگرتنەوەی پۆستەكە.



لارا یوسف خەڵكی شارۆچكەی ئەلقوشە و تاكە ئافرەتە ئەم پۆستەی لە مێژووی شارۆچكەكەدا وەرگرتووە.


جێی باسە ئەنجوومەنی شارۆچكەی ئەلقوش لە تەمووزی 2017دا بەتێكڕای دەنگ لارا یوسفیان بۆ پۆستەكە هەڵبژاردبوو لە شوێنی فائز جهوری، بەم دواییە پارێزگاری مووسڵ هەوڵی گێرانەوەی جهوری دابوو بۆ پۆستەكەی.
bas news -
Top