هاتووچۆ ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ى ماوه‌ی تۆماركردنى ئۆتۆمبێلی ژماره كاتى ڕاده‌گه‌ێنێت
بەپێی نووسراوێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم، کە ئاڕاستەی بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆي پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) کراوە تێیدا سه‌رجه‌م هاووڵاتىیان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، كه‌وا ماوه‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی ژماره كاتی 60 رۆژی ته‌قویمییه نه‌وه‌ك 2 مانگ واتا ئەژمارکردنی ماوه‌كه به ڕۆژه نه‌وه‌ك به مانگ.
ڕوونیش کراوەتەوە، هەرکاتێک هاووڵاتییان ئۆتۆمبێلێكی ژماره (كاتی)یان كڕی ڕه‌چاوی ئه‌م 60 ڕۆژه بكه‌ن و له‌م ماوه‌یه‌دا تۆماری بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی توشی سزای پێ بژاردن نه‌بنه‌وه كه‌بڕه‌كه‌ی 1 ملیۆن دیناره.
باسنيوز
