وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ریكلامى ده‌رمانەو‌ە هۆشدارى ده‌دات
به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە ئه‌و سه‌نته‌ر و شوێنانه‌ى ریكلام بۆ ده‌رمان و چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى ده‌كه‌ن، مۆڵه‌ت پێدرا و نین و داواكارییه‌كیش ئاراسته‌ى هاووڵاتیان ده‌كات.
خاڵس قادر، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، ڕاگه‌یاند: ”وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به پشتبه‌ستن به یاسای ته‌ندروستیی گشتی، به هه‌موو جۆرێك ڕیكلامی ده‌رمان و گیراوه‌ی گیایی قه‌ده‌غه‌كراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ڕاده‌یه‌ك ناوه‌نده سه‌نته‌ره‌كانى ئه‌و بواره به‌رده‌وامن له ریكلامكردن و ساغكردنه‌وه‌ى ده‌رمان و به‌رهه‌مه‌كانیان“.
گوته‌بێژەکەى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، ئەوەشی خستە روو، كه به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ى ئه‌و كاره ده‌كه‌ن ته‌نیا مه‌به‌ستییان بازرگانی و قازانج كردنه و دوورن له زانستیی پزیشكی.
ئەوەشی روون کردەوە، کە زۆرێك له ناوه‌ند و سه‌نته‌ر، ریكلام بۆ ده‌رمان و چاره‌سه‌رى زۆرێك له نه‌خۆشى و جوانكارى ده‌كه‌ن، بەتایبەت له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییە‌كان ناو و ناونیشانى خۆیان ئاشكرا ده‌كه‌ن، و به بڕه پاره‌یه‌ك به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌گه‌یه‌ننه هاووڵاتییان، كه ئه‌وانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه مۆڵه‌تیان نییه و زۆربه‌یان فێڵ له هاووڵاتی ده‌كه‌ن.
خاڵس قادر، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه داوایان له وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى كردووه كه به‌رانبه‌ر ریكلامى ئه‌و ناوه‌ند و سه‌نته‌رانه ڕێوشوێنى پێویست بگرێته‌به‌ر، هاوكات داواى له هاووڵاتییانیش كرد، كه خۆیان به‌دوور بگرن و نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری ئه‌و ڕیكلامانه و باوه‌ڕیان پێ نه‌كه‌ن.
bas news-
