وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ساڵنامه‌ی خۆێندنى 2018 – 2019 بڵاو ده‌كاته‌وه
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ساڵنامه‌ى خوێندنى ساڵى 2018 – 2019 ى بڵاو كرده‌وه و، تێیدا كاتى تاقیكردنه‌وه و پشووه‌كانى دیاری كردووه.
به‌پێى ئه‌و ساڵنامه‌یه كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست كه‌وتووه، تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌مى قوتابخانه‌كان، رۆژی دووشه‌مه 7 / 1 / 2019 ده‌ست پێده‌كات و رۆژی چوارشه‌ممه 16 / 1 / 2019 كۆتایی دێت.
به‌و پێیه‌ش، پشووی یه‌كه‌می قوتابخانه‌كان له رۆژی پێنجشه‌مه 17/ 1 ده‌ست پێده‌كات و رۆژی چوارشه‌ممه 23 / 1 / 2019 ده‌وامى وه‌زرى دووه‌م، ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
به‌پێى ئه‌و ساڵنامه‌یه پشووی به‌هاره‌ى ناوه‌نده‌كانى خوێندن له رۆژی دووشه‌مه 11 / 3 / 2019 ده‌ست پێده‌كات و رۆژی یه‌كشه‌مه 24 / 3 / 2019 ده‌وام ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
هاوكات تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی دووه‌م رۆژی شه‌مه 11 / 5 / 2019 ده‌ست پێده‌كات و، رۆژی دوو شه‌ممه 20 / 5 / 2019 كۆتایی دێت.
bas news-
