وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

 وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
وەزارەتی پەروەدەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی سەبارەت بە قوتابخانەی ئەمریکی لە هەولێر بڵاو کردەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە 7\10\2018، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیاندراوێکدا، ئاگاداریى کەسوکارى قوتابیانى قوتابخانەى ئەمریکى/هەولێر دەکاتەوە کە لایەنی پەیوەندیداریان ئاگادار کردووەتەوە سەبارەت بە داخستنى ئەو قوتابخانەیە.


وەزارەتی پەروەردە، لە راگەیاندراوەکەدا، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ئەو ئاگادارکردنەوەیەی لایەنی پەیوەندیدار، بۆ ئەوەیە، کە لەساڵى خوێندنى (٢٠١٨ ـ ٢٠١٩) قوتابى وەرنەگیردرێت و دەوامى تێدا نەکرێت.











باسنيوز
Top