شاخەوان عەبدوڵا: یەکێتی لە سێ خولی سەرۆک کۆماردا سێ دەسکەوتی بۆ کورد نەبووە
شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: "سێ خولی سەرۆکایەتیی کۆماری حێراق بەدەستی یەکێتییەوە بووە، با پێمان بڵێن لەو ماوەیەدا سێ دەسکەوتیان بۆ گەلی کوردستان بەدەست ھێناوە؟ ئەوان بە ھیچ شێوەیەک بەرگرییان لە مافی گەلی کوردستان نەکردووە، ھەورەھا لە بڕینی بوودجەی ھەرێم، سڕکردنی ھاوکارییەکانی پێشمەرگە، بەکارھێنانی سوپا و چەک لەدژی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان، داخستنی فڕۆکەخانەکان و ئابڵۆقەدانەکانی سەر ھەرێمی کوردستان بێدەنگ بوون".
پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی پارتی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بۆ بێھەڵوێستیی سەرۆک کۆمارە یەکێتییەکانی عێراق دەکات لە سێ خولەکەدا و دەڵێت: "بەرامبەر ھەموو مامەڵەکانی عەبادی و مالیکیش بێدەنگ بوون"، سەرەڕای ئەمانەش ھێندەی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار لەم ماوەیەدا بۆ سەرچاوەی داھات و وەرگرتنی پارە و بزنسکردن بووە، ئەوەندە بۆ کورد سوودی نەبووە".
باسنیوز
