بکوژی کچە کوردەکەی بەریتانیا دەستگیر کرا

 بکوژی کچە کوردەکەی بەریتانیا دەستگیر کرا
بکوژی کچە کوردەکەی بەریتانیا، کە لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا، دەستگیر کرا.

هەفتەی رابردوو ئاڤان نەجمەدین (تەمەن 32 ساڵ)، بە چەقۆ لەناو ماڵەکەی خۆیدا لە شارۆچکەی فێنتۆن لە بەریتانیا، کوژرا.

رۆژی یەکشەممە 7/10/2018، میدیاکانی بەریتانیا بڵاویان کردووەتەوە، بکوژەکە، کە ناوی دانا عەبدوڵڵا (تەمەن 35 ساڵ)یە و ”بە رەگەز خەڵکی ئێرانە“، دەستگیر کراوە و دانی بە کوشتنی ئەو کچەدا ناوە.

ئاڤان نەجمەدین، کە خەڵکی باشووری کوردستانە، دایکی چوار کوڕ بوو، کە تەمەنیان لەنێوان چوار بۆ 11 ساڵییە.












باسنيوز
Top