باکووری کوردستان.. 137 هاووڵاتیی کوردی دەستگیر کران

 باکووری کوردستان.. 137 هاووڵاتیی کوردی دەستگیر کران
پاش شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و کوژرانی حەوت سەربازی تورکیا، هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە دەستیان کردووە بە شەپۆلی دەستگیرکردنی هاووڵاتیانی کورد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی (حوڕیەت)ی چاپی تورکیا، پاش کوژرانی چەندین سەربازی تورکیا کە بەهۆی بۆمبی چێندراو لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)ەوە ئەنجام درابوو، سوپای ئەو وڵاتە و دەزگا ئەمنییەکان دەستیان کردووە بە ئۆپەراسیۆنی زەوینی و ئاسمانی و لە شارەکانی باکووری کوردستانیش 137 هاووڵاتیی کوردیان بە بیانووی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دەستگیر کردووە.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی تورکیا، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا 23 کەس لە ئزمیر، 15 کەس لە وان، 14 کەس لە ئادانا، 15 کەس لە ئەرزەڕۆم، 13 کەس لە ماردین، 12 کەس لە قارس، سێ کەس لە شاری مووش، نۆ کەس لە شانلیی ئوورفا، 25 کەس لە ئاگری و هەشت کەسی دیەکش لە باتمان و سەرجەم 137 هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیر کراون.











باسنيوز
Top