سۆران.. کەسێک بە پێنج كیلۆ مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر كرا

 سۆران.. کەسێک بە پێنج كیلۆ مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر كرا
لەلایەن هێزەكانی بنكەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكانی سۆرانەوە تۆمەتبارێك بە بڕی پێنج كیلۆ مادەی هۆشبەر لە سۆران دەستگیر كرا.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی بنكەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكانی سۆران، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 7/10/2018 بڵاو كراوەتەوە، هێزەكانی بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سۆران، لە درێژەی كار و چالاكییەكانیان و دوای چاودێری و بەدواداچوون توانیان لە قەزای سۆران تۆمەتبارێك بە بڕی (5) پێنج كیلو مادەی هۆشبەر لە جۆری تریاك دەستگیر بكەن".

ئاماژە بەوەش كراوە "دوای دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە بە مەبەستی لێپێچینەوە ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێكۆلینەوەی كراوە".











باسنيوز
Top