جووتیارێکی نموونه‌یی جۆره چاییه‌ك به‌رهه‌م ده‌هێنێت
له توێژینه‌وه‌و به‌رهه‌مهێنانێكى نوێیدا، جووتیاره نموونه‌ییه‌كه‌ى سنوورى شاره‌زوور توانى جۆره چاییه‌كى جیاوزا به‌رهه‌م بهێنێت.
شێخ جه‌مالى كربجنه، جووتیارى نموونه‌یى، ڕاگه‌یاند: "دواى هه‌وڵدان و توێژینه‌وه‌یه‌كى ورد، توانیمان جۆره چاییه‌ك به‌ناوى چاى ترشى كوجه‌رات، به‌رهه‌م بهێنین“.
جووتیارى نموونه‌ییەکە، ئەوەشی خستە روو، کە تۆوى ئه‌و چاییه‌م له‌لایه‌ن قوتابییه‌كى خوێندنى دكتۆرا له ده‌ره‌وه‌ى وڵات بۆ هات كه ده‌بێت له‌سه‌ره‌تاى مانگى نیسان بیچینێت، دواى چه‌ند مانگێگ گه‌شه‌ده‌كات و گوڵ ده‌رده‌كات كه گوڵه‌كه‌ى ده‌توانیت وه‌ك چایى سوودى لێبینیت و به‌كارى بهێنیت بۆ خواردنه‌وه.
ئاشكراشى كرد، كه ئه‌و جۆره چاییه چایه‌كى سوودبه‌خشه و له‌ئێستا، به‌هاوكارى شاره‌زایان له هه‌وڵداین له سووده‌كانى بكۆڵنه‌وه و دواتر هه‌م سووده‌كان ئاشكرا بكه‌ن و هه‌میش په‌ره‌ى زیاتر به بڵاوبونه‌وه و چاندن و به‌كارهێنانى تۆوى چاییه‌كه بده‌ن.
bas news-
