ئه‌ردۆگان هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشكردنه سه‌ر قه‌ندیل و شنگال و له‌ناوبردنى په‌كه‌كه ده‌كات
سه‌ركۆمارى توركیا هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوبردنى پارتى كرێكارانى كوردستان، له ناو عێراقدا ده‌كات و، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، له تۆڵه‌ى كوژرانى 8 سه‌ربازه‌كه، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر قه‌ندیل و شنگال.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌ركۆمارى توركیا، به ئه‌ندامانى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتدار، كه خۆى سه‌رۆكایه‌تی ده‌گات، گوت: "ده‌بێ پارتى كرێكارانى كوردستان، باجى كوشتنى سه‌ربازه‌كانمان بده‌ن".
له گوته‌كانیدا بۆ ئه‌ندامانى حزبه‌كه‌ى، گوتیشی: "هه‌ر ئه‌و 8 كوژراوه‌مان هه‌یه؟ به په‌كه‌كه ده‌ڵێین، ده‌بێت باجى كوژرانى زیاتر له 800 سه‌ربازمان بده‌ن، ده‌چینه مۆڵگه‌كانیان له قه‌ندیل و شنگال و، له‌ناویان ده‌به‌ین".
هه‌فته‌ى ڕابردوو، 8 سه‌ربازى توركی له ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكی چێندراودا له‌سه‌ر ڕێگاى هه‌رێمی باتمان، كوژران.
bas news-
