سۆران.. له رێگاى بریكاره‌كانى خۆراك ده‌ست به‌دابه‌شكردنى نه‌وت ده‌كرێت
قایمقامى سۆران، ئاماژە بەوە دەدات، کە خه‌ریكى ئاماده‌كارییه‌كانن بۆ دابه‌شكردنى نه‌وت به سه‌ر هاووڵاتییانى سنووره‌كه‌یان، و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له رێگاى بریكاره‌كانى خۆراك پاره كۆ ده‌كرێته‌وه.
كرمانج عیزه‌ت، قایمقامى سۆران، راگه‌یاند: ”له‌ئێستا دابه‌شكردنى نه‌وتى ماڵان، له سنوورى شارۆچكه‌كانى (مێرگه‌سۆر و چۆمان) ده‌ستى پێ كردووه و له‌سنوورى شارى سۆرانیش، خه‌ریكى ئاماده كارییه‌كانین، بۆ دابه‌شكردنى نه‌وته‌كه و له‌رێگه‌ى بریكاره‌كانى خۆراك، پاره كۆده‌كرێته‌وه و كه هه‌ر خێزانه و به‌رمیلێك نه‌وتیان پێده‌درێت، له به‌رامبه‌ریشدا برى 53 هه‌زار دیناریان لێوه‌رده‌گیرێت".
قایمقامى سۆران، ئەوەشی خستە روو، کە له‌سه‌رتاوه له گوند و ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌ست به دابه‌شكردنى نه‌وته‌كه ده‌كه‌ن، له‌ئێستاش كاتێكى زۆر گونجاوه بۆ دابه‌شكردنى نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتییان، بۆ ئه‌وه‌ى رێگرێكیش بێت له‌به‌رده‌م بڕینى دار و دره‌خته‌كان له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه.
bas news-
