گه‌رمیان.. پیاوێك كۆتایی به ژیانى خۆى هێنا
ڕائید عه‌لى قه‌دوورى، گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، نووسیویه‌تى: "ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە پیاوێكی بەساڵاچوو هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە نه‌خۆشخانه‌ى گشتی کەلار، کەبە هۆی خنکانەوە، گیانی لەدەست دابوو".
وه‌ك له ڕاگهیاندراوهكهدا، هاتووه: "بەگوتەی کەسوکاره‌كه‌ی، ئه‌و پیاوه به‌ته‌مه‌نه، به‌هۆى هه‌ژارییه‌وه، خۆى خنكاندووه".
قوربانییه‌كه ناوی علی فارس علییه و لەدایکبووی ساڵى 1955ى دانیشتووی شارى کەلار بووه.
پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه و دەست بەلێکۆڵینەوە كراوه بۆ ئه‌وه‌ى ڕاستى ڕووداوه‌كه، ئاشكرا بكرێت.
bas news-
