لە کۆیە پیاوێک خۆی و ھاوسەرەکەی کوشت

 لە کۆیە پیاوێک خۆی و ھاوسەرەکەی کوشت
لە گەڕەکێکی شاری کۆیە، پیاوێک خۆی و ھاوسەرەکەی کوشت، پۆلیسی شارەکەش زانیاری لەبارەی ئەو ڕووداوە دەخاتە ڕوو.

شۆڕش کاکە فەتحوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە، رایگەیاند: "کاتژمێر 6ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 6/10/2018، لە ڕووداوێکدا لە گەڕەکی (ئازادی)ی کۆیە ئاگادار کراینەوە، دوای گەیشتنمان بۆ شوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوت پیاوێک بە دەمانچە ھاوسەرەکەی کوشت، پاشان خۆی خۆیشی کوشت".

گوتیشی: "بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، پیاوەکە ماوەیەکە تووشی نەخۆشیی دەروونی بووە و ئەو دەمانچەیەش کە ڕووداوەکەی پێ ئەنجام دراوە، ھی خۆیان بووە".

بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە ڕوونیشی کردەوە: "پیاوەکە ناوی (ت، ر، ا)ە و لەدایکبووی ساڵی 1972ە، ھاوسەرەکەشی ناوی (ش، ف، م)ە و لەدایکبووی ساڵی 1978ە و خاوەنی حەوت منداڵن".

ئاماژەی بەوەش دا: "بەھۆی خراپیی بارودۆخی منداڵەکانییەوە، نەمانتوانیوە لێکۆڵینەوەی تەواو لە ڕووداوەکە بکەین، لەپاش کۆتاییھاتنی پرسەکەی لێکۆڵینەوەی تەواو لەبارەی ھۆکاری ڕووداوەکەوە دەکەین".







باسنیوز
Top