چەمچەماڵ.. هێزە ئەمنییەکان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

چەمچەماڵ.. هێزە ئەمنییەکان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی تەقەی خۆشی دەکەن، هێزە ئەمنییەکانی سنووری قەزای چەمچەماڵ دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.



قایمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی نێردراوە، ڕای دەگەیەنێت "بەفەرمانی دادوەر و بەهەماهەنگی دەزگا ئەمنییەکان، سەرجەم هێزەکان لە ئامادەباشیدا دەبن بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەوکەسانەی تەقەی خۆشی دەکەن"



بەپێی ڕاگەیەندراوەکە "هەرکەسێک لە قەزای چەمچەماڵ تەقەی خۆشی بکات دەستگیر دەکرێت و چاوپۆشی لە هیچ کەسێک ناکرێت بۆ ئەوەی ڕووداوی دڵ تەزێن دووبارە نەبێتەوە".



ئەم ڕاگەیەنراوە لەکاتێکدا کە دوو رۆژ پێش ئێستا بەهۆی تەقەی خۆشیی بەرهەم ساڵحەوە کەسێکی دانیشتووی شاری چەمچەماڵ و یەکێکی دیکەی دانیشتووی سنووری شاری سلێمانی کوژران و چەند کەسێکی دیکەش زامدار بوون.
bas news-
Top