هه‌فته‌ی داهاتوو ناوی وانه‌بێژی قوتابخانه‌كان بڵاو ده‌كرێنه‌وه
یوسف ناوده‌شتی، لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی ڕانیه، ڕايگه‌یاند: "زۆربه‌ی ڕێكاره‌كانی دانانی وانه‌بێژان بۆ قوتابخانه‌كان ته‌واو كراوه و بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو ناوه‌كانیان ڕابگه‌یه‌ندرێت“.
لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی ڕانیه، ئەوەشی خستە روو، کە مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی ناوی هاته‌وه وانه بڵێته‌وه، به‌ڵكو له‌دانانی وانه‌بێژه‌كان ڕه‌چاوی خاڵبه‌ندی كراوه و به‌پێی پسپۆڕییه‌كان و پێویستی له به‌رزترین نمره‌وه سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی وانه‌بێژه‌كه بۆ قوتابخانه‌كان داده‌نێت.
باسی ئه‌وه‌شی كرد، كه هیچ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌ك بۆی نییه به‌ده‌ر له كاری لیژنه‌ی تایبه‌ت وانه‌بێژ دابنێت به پێچه‌وانه‌وه وانه‌بێژه‌كه پاره‌ی وانهبێژیهكهی بۆ خه‌رج ناكرێت.
یوسف ناوده‌شتی، لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی ڕانیه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد کە دوای ڕاگه‌یاندنی ناوه‌كان سێ ڕۆژ دیاری كراوه بۆ ئه‌وه‌ی تانه له شێوزای خاڵبه‌ندییه‌كه بدرێت و دوای ئه‌وه ده‌ست ده‌كرێت به ڕێكاره‌كانی دانانی وانه‌بێژه‌كان و ده‌ست به‌كاربوونیان له ناوه‌نده‌كانی خوێندن.
باسنيوز
