لە سلێمانی کرم لەناو هەویری نانەواخانەیەک دۆزرایەوە

لە سلێمانی کرم لەناو هەویری نانەواخانەیەک دۆزرایەوە
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیەتی قەزای سلێمانی نانه‌واخانه‌یه‌ك له‌ قوله‌ره‌یسی داده‌خات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/10/2018، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە: "به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌ گشتی و ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی نانه‌واخانه‌ی وه‌ستا گۆران له‌ گه‌ڕه‌كی قوله‌ره‌یسی سلێمانی داده‌خرێت".

ڕوونیش کراوەتەوە، له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌ی فڕن و نانه‌واخانه‌كانی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و هه‌ویره‌ی به‌كاری ده‌هێنێت كرمی تێدابووه‌.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەشی بەوە کردووە، کە له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ و به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی نانه‌واخانه‌ی وه‌ستا گۆران داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.










باسنيوز
Top