لیژنه‌ى ئه‌منیى سۆران هۆشدارى بە هاووڵاتییان ده‌دات
عه‌بدولقادر ئیسماعیل، به‌رپرسی راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی سۆران، رايگه‌یاند: "لیژنه‌ى ئه‌منى له قایمقامه‌یه‌تى سۆران، داواكاره له هاووڵاتییان و ئه‌ندام و لایه‌نگرانى لیسته سه‌ركه‌ووتوه‌كان، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى زۆربه‌ى ده‌نگه‌كانى له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ده‌ست هێناوه، له‌كاتى راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسى، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌قه‌ى خۆشى نه‌كه‌ن".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی سۆران، ئەوەشی خستە روو، کە له‌پێناو ئارامى شاره‌كه‌یان و پاراستنى گیانى هاووڵاتییان، با هه‌موو لایه‌ك خۆیان له ته‌قه‌ى خۆشى به‌دوور بگرن و با ده‌ربڕینى خۆشییه‌كان به‌شێوازێكى ئارام و خۆشى و شادى بێت.
باسنيوز
