دەزگای خێرخوازیی بارزانی و زانکۆی ئیشق کۆنفرانسێک بۆ یارمەتیی مرۆیی ساز دەکەن

 دەزگای خێرخوازیی بارزانی و زانکۆی ئیشق کۆنفرانسێک بۆ یارمەتیی مرۆیی ساز دەکەن
بەپێی بانگهێشنامەکە کە بڵاو کراوەتەوە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و زانکۆی ئیشق لە هەولێر، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو سیمپۆزیۆنێک لە ژێر ناوی "پەرەپیدانی هاوپەیوەندیی کۆمەڵایەتی قۆناغێکی‌تری کاری مرۆیی لە هەرێمی کوردستان" ڕێک دەخەن.

لەمبارەوە ڕەوەند حاجی، لە بەشی ڕاگەیاندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رايگەیاند: "ئامانج لەو سیمپمۆزیۆمە کەلە شێوازی کۆنفرانسدا بەڕێوە دەچێت، کارکردنە لەسەر پەرەپێدانی پرسی ژیانی پەنابەر و ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان و ئەو ڕێکارانە تاوتوێ دەکرێن کە ئاوارە و پەنابەران چۆن لەناو کۆمەڵگەی هەرێمی کوردستاندا پێکەوە بژین".

ڕاشی گەیاند: "لەو سیمپۆزیۆمە کەلە دوو پانێلی جیاوازدا بەڕیوە دەجێت چەند پسپۆڕێک لەبارەی پرسی پێکەوەژیان لە کوردستان و هاوکاریی دەزگا و ناوەندە خێرخوازی و زانستییەکان چەند بابەتێک دەخەنە ڕوو و هاوکات کەسێک لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بە ئامار و داتا لەبارەی ژیانی کریستیانەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق باەتێک پێشکەش دەکات"

گوتیشی: "لە کۆتایی ئەو دوو پانێلەدا پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لە نێوان دەزگای خێرخوازیی بارزانی و زانکۆی ئیشق ساز دەکرێت و ئەو خاڵ و بەرنامە هاوبەشی کە بۆ پەرەپێدانی کاری مرۆیی لەسەری ڕێک دەکەون دەخرێتە ڕوو".










باسنيوز
Top