دوای چوار ساڵ، بۆ یەكەم جار نرخی نەوت ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد
دوێنێ نرخی یەك بەرمیل نەوت لە بازاڕەكانی جیھاندا گەییشتە ٨٦ دۆلاری ئەمەریكی، ئەمەیش دوای چوار ساڵ لە دابەزینی، بۆ یەكەم جارە نرخی نەوت بگاتە ئەو نرخە. دكتۆر عەلی بەلۆ، پسپۆڕی كەرتی نەوت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ھۆكاری ھەڵكشانی نرخی نەوتی ئاشكرا كرد و گوتی: "بە ھۆی سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر وڵاتی ئێران، نرخی نەوت بەرز بووەتەوە و پێشبینی دەكرێت زیاتریش بەرز ببێتەوە، چونكە بە ھۆی سەپاندنی سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران، بازاڕی نەوت سەقامگیر نییە".
چاوەڕوان دەکرێ لە مانگی دابێت، ئەمەریكا چەند سزایەكی دیكە بەسەر ئێراندا بسەپێنێ و سزاكانی ئەمجارەیش كەرتی نەوتی ئێران دەگرێتەوە، لەو بارەیەوە، بەڕێوەبەری كۆمپانیای نەوتی نیشتیمانیی ئێران، لە لێدوانێكیدا رەتی كردەوە وڵاتەكەی بە ھۆی سزاكانی ئەمەریكاوە بەرھەمی نەوتی وڵاتەكەی كەم بكرێتەوە لە بازاڕەكانی جیھاندا.
بەشێك لە كۆمپانیاكانی كڕیاری نەوتی ئێران لە ترسی سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران، لە گرێبەستی كڕینی نەوتی ئێران پاشەكشەیان كردووە. عەلی بەلۆ باوەڕی وایە، کە ئەگەری سەپاندنی سزا بۆ سەر كەرتی نەوتی ئێران، دەبێتە ھۆی كەمبوونەوەی بەرھەم لە بازاڕی نەوتی جیھان و ئەوەش نرخەكەی بەرز دەكاتەوە، لەبەر ئەوەی زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل نەوت لە بازاڕ كەم دەبێتەوە".
kdp-
