ته‌قه‌ی خۆشی یه‌كێتی 5 هاووڵاتی ده‌كاته قوربانی
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "چوار كەس بەتۆمەتی تەقەكردن دەستگیركراون و دوای ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ك و ئۆتۆمۆبیلهكانیاندا گیراوه، رێككاری یاسایی به‌رامبه‌ریان گیراوه‌ته به‌ر".
پۆلیسی سلێمانی داواش له هاووڵاتیان ده‌كات، "هەركەسێك زانیاری یاخود بەڵگەی هەیە لەسەر كەسانی تەقەكەر هێزەكانی پۆلیسی لێ ئاگادار بكەنەوە"، هاوكات دا‌واشیان لێكردووه، خۆیان له ته‌قه‌كردن به‌دوور بگرن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، شه‌وی رابردوو دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رهه‌م ساڵحیان به سه‌رۆك كۆمار ده‌ستنیشانكرد، به‌هۆی ته‌قه‌ی خۆشی لایه‌نگرانی یه‌كێتی، هاووڵاتیێك له سنووری چه‌مچه‌ماڵ له‌ناو ماڵه‌كه‌ی و یه‌كێكی دیكه‌ش له سه‌نته‌ری شاری سلێمانی كوژران.
k24 -
