پارتی: ده‌نگه‌كانمان له سلێمانى هه‌ڵكشانى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیوه
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، گوته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى سلێمانی - هەڵەبجەی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، ڕايگه‌یاند: "به‌پێى ئه‌نجامه به‌راییه‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمى كوردستان، ده‌نگه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له چاو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراقدا هه‌ڵكشانى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیوه، چونكه له‌سه‌ر ئاستى لق و ناوچه‌كانمان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى ده‌نگه‌كانى پارتى به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه“.
گوته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی، ئەوەشی خستە روو، کە هه‌ر ده‌نگدان گرنگ نییه، به‌ڵكو بژاردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان گرنگتره، به‌هۆى میكانیزمى بژاردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان و كه‌مى ساخته‌كارى و نه‌بوونى ساختەکاری ئه‌لكتۆرنییه‌وه، ئه‌مجاره ده‌نگه‌كانى پارتى له سلێمانى زیادى كردووه، دەشڵێت: ”بێگومان چاوه‌ڕێى ئه‌وه ده‌كه‌ین، له‌كاتى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامى گشتیدا ده‌نگه‌كانمان زۆر زیاتر بكات“.
جەختی لەوەش کردەوە، کە پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، خاوه‌نى ستراتیژییه‌تێكى نیشتمانیى خۆیه‌تى، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كى شه‌فاف و ڕاستگۆیانه سیاسه‌تیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى كوردستان و له‌ناو كایه‌ى سیاسى كوردستاندا كردووه، چونكه ڕاستگۆى له سیاسه‌تدا به‌رامبه‌ر به متمانه‌ى خه‌ڵكه، بۆیه ئەوان ڕاستگۆ بوون و خه‌ڵكى متمانه‌ى پێكردوون.
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، گوته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى سلێمانی - هەڵەبجەی پارتى، ئاماژە بەوەش دا کە هیوادارن خه‌ڵكى شارى سلێمانى، یه‌كجار متمانه‌ى ته‌واو به پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بكات، یان پارتى بكات به حزبى حاكم له شارى سلێمانى، بۆئه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى حوكمڕانى پارتى له‌م شاره ئه‌زموون بكرێت، هه‌رچه‌ندیشه دڵنیان بۆ ئاینده زیاتر متمانه‌ى خه‌ڵكى به‌ده‌ست ده‌هێنین.
باسنيوز
