دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەواڵی میدیاکانی سلێمانی بەدرۆ دەخاتەوە

 دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەواڵی میدیاکانی سلێمانی بەدرۆ دەخاتەوە
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەواڵی میدیاکانی سلێمانی لەبارەی رێگەگرتن لە ژمارەیەک فەرمانبەری دیوانەکە بەدرۆ دەخاتەوە و داوا دەکا پروپاگەندەی سیاسی و نادروست بڵاو نەکەنەوە.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە کە ئەمڕۆ هەواڵێکی بێ بنەما و ناڕاست لە ژمارەیەک ماڵپەڕ و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاوکراوەتەوە، سەبارەت بە ڕێگەگرتن لە دەوامکردنی فەرمانبەرانی سەر بە لایەنێکی سیاسیی دیاریکراو لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم.

جەختیش لەوە کراوەتەوە: ”سەبارەت بە ناوەڕۆکی ئەم هەواڵە نادرووستە، ڕایدەگەیەنین کە دەوامی دیوان بە شێوەیەکی ئاسایی و وەکوو هەموو رۆژەکانیتر بەڕێوەچووە، هیچ گرفتێک یان ڕێگەگرتنێک لە فەرمانبەران و ستاف ڕووی نەداوە و سەرلەبەری ئەم هەواڵە ڕەت دەکەینەوە“.

بۆیە داوای لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کردووە، بەرپرسیارانەتر مامەڵە لەگەڵ هەواڵەکاندا بکەن و پروپاگەندەی سیاسی و نادروست بڵاو نەکەنەوە کە خزمەت بە هیچ لایەک ناکات.


ئەمەش دەقی ڕوونکردنەوەکەیە:


روونکردنەوەیەک لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی ١٠ی ٢٠١٨، هەواڵێکی بێ بنەما و ناڕاست لە ژمارەیەک ماڵپەڕ و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە ڕێگەگرتن لە دەوامکردنی فەرمانبەرانی سەر بە لایەنێکی سیاسیی دیاریکراو لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم.

سەبارەت بە ناوەڕۆکی ئەم هەواڵە نادرووستە، ڕایدەگەیەنین کە دەوامی دیوان بە شێوەیەکی ئاسایی و وەکوو هەموو رۆژەکانیتر بەڕێوەچووە، هیچ گرفتێک یان ڕێگەگرتنێک لە فەرمانبەران و ستاف ڕووی نەداوە و سەرلەبەری ئەم هەواڵە ڕەت دەکەینەوە.

داواکارین دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەرپرسیارانەتر مامەڵە لەگەڵ هەواڵەکاندا بکەن و پروپاگەندەی سیاسی و نادروست بڵاو نەکەنەوە کە خزمەت بە هیچ لایەک ناکات.



دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان

٣ی ١٠ی ٢٠١٨









باسنيوز
Top