پارتی: بەقەد حەجمی خۆی مامەڵە لەگەڵ یەکێتی دەکەین

 پارتی: بەقەد حەجمی خۆی مامەڵە لەگەڵ یەکێتی دەکەین
بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕای گەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان بەپێی حەجمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مامەڵەی لەگەڵدا دەکات و چیتر لە قەبارەی خۆی زیاتر پشکی پێ نادات.

بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕايگەیاند: ”ئێمە ناڵێین حکوومەتی نوێ بەتەنیا پێکدەھێنین، بەڵام ئەگەر یەکێتی لە پێکھێنانی حکوومەتی نوێدا بەشداری پێ بکەین، ئەوا بەقەد ئەو ٢٠ کورسییەی بەدەستی ھێناوە و بەقەدەر قەبارەی خۆی بەشداری پێدەکرێت زیاتر نا“.

جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو ڕۆژانە بەسەر چوون، پارتی پشکی خۆی بە یەکێتی بدات و پێشتریش چەندان جار پارتی پشکی بە یەکێتی داوە.

بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی باس لەوەش دەکات، شایستەی پارتی ٤٥ کورسییە لە کۆی ١٠٠ کورسیی پەرلەمانی کوردستان و بەقەد ئەو ڕێژەی کورسییانەش حکوومڕانی لە ھەرێمی کوردستاندا دەکات، ھەر لە سەرۆکی حکوومەتەوە تا کۆتا جومگەی حکوومڕانی لە ھەرێمی کوردستان دا.











باسنيوز
Top