هه‌ر به‌رپرسێكی عێراقی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی پاڵپشتی نه‌كردبێت، له كاره‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌و دواجار له پۆسته‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه
1- به‌رهه‌م ساڵح به كۆده‌نگی هێزه كوردستانییه‌كان به تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و پاڵپشتی بارزانی بۆ ئه‌و پۆسته كاندید نه‌كراوه‌و به رێككه‌وتنێكی گوماناوی په‌رله‌مانتاره شیعه و شۆڤێنییه‌كانی عێراق ده‌نگی بۆ دراوه، له كاتێكدا پارتی دیموكراتی كوردستان و هێزه كوردستانییه‌كانی دیكه و ته‌ناته‌ن هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیش له نامه‌كه‌ی رۆژی 30/9/2018 داوای یه‌كده‌نگی و دیاریكردنی كاندیدێكیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كریزی كورد و پارتی و یه‌كێتی تێكنه‌چێت، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌سعوود حه‌یده‌ر و ئه‌ندامانی شاندی كوردستان له به‌غدا ئاماژه‌یان پێكرد، تا چه‌ند ساتێك پێش دانیشتنی په‌رله‌مان بارودۆخه‌كه به‌و ئاراسته‌یه رۆیشتووه، به‌ڵام یه‌كێتی فێڵی كردووه‌و پاش ئه‌وه‌ی زانیوویانه رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران چوونه‌ته هۆڵه‌كه‌وه له رێككه‌وتنه‌كه‌یان پاشگهزبوونهتهوهو رێككه‌وتنه گوماناوییهكهیان جێبه‌جێكردووه".
2- پێشتر به ئه‌زموونیش ده‌ركه‌وتووه هه‌ر به‌رپرسێكی عێراقی سه‌رۆك مه‌سعوود بازانی پاڵپشتی نه‌كردبێت، له كاره‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌و دواجار له پۆسته‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه، وه‌ك چۆن ساڵی 2014 نووری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و كاتی عێراق و ئێستاش حه‌یده‌ر عه‌بادی نه‌یانتوانی بمێننه‌وه، كه به پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی توانیان ببنه سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام دواجار به‌هۆی لادانیان له بنه‌ماكانی هاوبه‌شی راسته‌قینه نه‌یانتوانی پاڵپشتی بارزانی بهدهستبهێننهوهو له پۆسته‌كانیان لادران.
3- به‌رهه‌م ساڵح جگه له پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی، له‌لایه‌ن هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و شانازی خوشكی پاڵپشتی ناكرێت، هه‌روه‌ها جگه له گرووپێكی كه‌می ناو یه‌كێتی كه به‌هۆی رێككه‌وتنه گوماناوییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ده‌یانه‌وێت خۆیان بسه‌پێنن، ته‌نانه‌ت به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه و مه‌لا به‌ختیاریش پاڵپشتی ناكه‌ن و له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌ستنیشانكردنی به‌رهه‌م ساڵح پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو یه‌كێت، مه‌لا به‌ختیار به نیگه‌رانییه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی جێهێشتبوو.
جگه له‌وه‌ش هێزه كوردستانییه‌كانی دیكه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و ئه‌وانی دیكه، به‌رهه‌م ساڵح به كه‌سێكی هه‌لپه‌رست ناوده‌به‌ن، چونكه پێش چه‌ند مانگێك خۆی وه‌ك هاوپه‌یمانی ئه‌وان نیشان ده‌دا، به‌ڵام دواتر بۆ پۆست گه‌ڕایه‌وه ناو حزبه‌كه‌ی كه به ته‌زویرچی هه‌ڵبژاردنی 12/5/2018ـی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تۆمه‌تباری ده‌كردن.
K24
