ئەمریکا داوای پێکھێنانی خێرای حکوومەتێکی نوێ لە هەرێمی کوردستان دەکا پیرۆزبایی ئەنجامدانی هەڵبژاردنیش دەکات

 ئەمریکا داوای پێکھێنانی خێرای حکوومەتێکی نوێ لە هەرێمی کوردستان دەکا  پیرۆزبایی ئەنجامدانی هەڵبژاردنیش دەکات
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، پیرۆزبایی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات و داوا دەکات بەپەلە حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان پێک بهێندرێت.



ھیزێرت نوارت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند، ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە ھەموو کۆمەڵگایەکدا بەشێکی گرنگی پرۆسەی دیموکراسییە و بەم پۆنەیەشەوە پیرۆزبایی لە هەرێمی کوردستان کرد.



جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەمریکا لە نزیکەوە چاودێریی پرۆسەی ھەژمارکردنی دەنگەکان دەکات و چاوەڕێی ئەنجامەکان و دواتریش پێکھێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان دەکا.



ڕۆژی ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو کە لە ئەنجامدا پارتی دیموکراتی کوردستان بە جیاوازییەکی یەکجار زۆر، بووە یەکەمین حزب لە هەرێمی کوردستان و دەزگای هەڵبژاردنی ئەو حزبە پێشبینی نزیکەی ٤٥ کورسی لە کۆی ١٠٠ کورسیی پەرلەمانی کوردستان دەکات.



باسنیوز
Top