ئەمڕۆ سەلاحەدین دەمیرتاش دادگایی دەکرێتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 2018/10/3 جارێكی دیكە سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی ھەدەپە لە ئەنقەرە لەبەردەم دادگا ئامادە دەبێت و دادگاییكردنەكە لەسەر ئەو دۆسیەیە كە دەمیرتاش پێی دەستگیر كراوە و لەو دۆسیەیەدا دەمیرتاش بە پاڵپشتی و ھاوكاریكردنی پەكەكە تۆمەتبار كراوە.
بێجگە لەو دۆسیەیە، نزیكەی 25 دۆسیەی دیكە كراونەتەوە دژ بە دەمیرتاش كە داوا دەكرێت دەمیرتاش سەدان ساڵ زیندانی بكرێت.
لە ھەڵبژاردنەكانی رابردووی توركیا كە لە 24/6/2018 بەڕێوە چوون، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، لە زیندانەوە یه‌كێك بوو له كاندیده‌كانی سه‌رۆك كۆماری توركیا و توانی زیاتر له 8% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت.
ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په له 4/11/2016ـه‌وه بە تۆمەتی ھاوكاریكردنی پەكەكە لەلایەن حكوومەتی توركیاوە دەستگیر كراوە.
باس‌نیوز
