خوێنی دوو هاووڵاتی لە پێناو سەرۆک کۆمار ڕژا
ئەمشەو لە پەرلەمانی عێراق بەرهەم ساڵح وه‌ك پێنجەم سەرۆک کۆماری عێراق یەکلایی کرایەوە، بەو هۆیەشەوە لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان تەقەی خۆشی دەکرێت, لە چەمچەماڵیش کەسێک به‌و ته‌قه‌یه كوژرا.
ئەیوب حەمە جێگری بەرێوبەری تەندروستی چەمچەماڵ رايگه‌ياند، بەهۆی تەقەی خۆشیەوە هاوڵاتیەک لە قەزای چەمچەماڵ بەناوی "فه‌رهاد محمد ئه‌مین" له دایكبووی١٩٧١ لەماڵی خۆی له قه‌زای چه‌مچه‌مال بریندار بوو، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ستدا.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و هاووڵاتییه‌ی بووه‌ته قوربانی ته‌قه‌ی خۆشی بوونی به‌رهه‌م ساڵح به سه‌رۆك كۆمار، خه‌ڵكی گوندی موردانه‌ی جه‌باری سه‌ر به‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه.
k24-
