ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی ئۆپه‌راسیۆن بۆ سەر شه‌نگال ده‌كات
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا له رێگه‌ی سۆسیال میدیاوه هه‌ڕه‌شه له په‌كه‌كه ده‌كات به‌وه‌ی له‌ناویان ده‌بات، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان فراوان ده‌كه‌ین و دەگەینە شه‌نگالیش.
ئه‌ردۆغان له وتارێكی كورتدا له پێگه‌ی خۆی له تویته‌ر، ئاماژه‌ی داوه كه توانیویانه به‌شێكی زۆری ناوچه‌ی په‌كه‌كه بخه‌نه ژێر ركێفی خۆیان و په‌كه‌كه نه‌هێڵن.
ده‌شڵێ "ئامانجی ئێمه جگه له قه‌ندیل، شه‌نگالیشه كه په‌كه‌كه ده‌یه‌وێـت بیكاته قه‌ندیلی دووه‌م، ئێمه شه‌نگال له په‌كه‌كه پاك ده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌ردۆغان جگه له شه‌نگال باسی له رۆژئاواش كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه ئۆپه‌راسیۆن دژی یه‌په‌گه له‌وێش ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له مه‌نبه‌ج و رۆژهه‌ڵاتی فورات چه‌كدارانی یه‌په‌گه ناهێڵن.
bas news-
