گه‌رمیان.. كچێك به‌هۆى خوێندنه‌وه خۆى خنكاند
پۆلیسی گه‌رمیان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كچه قوتابییه‌ك به‌هۆى ئه‌وه‌ى له وانه‌كانى ده‌رنه‌چووه، خۆى به په‌تێك خنكاندووه.
ڕائید عه‌لى قه‌دورى، گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، ڕای گه‌یاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەمە لەگەڕەکی گازینۆی شارى کەلارەوە، کچە قوتابییه‌ك بەناوی (ك. س. م) لەدایکبووی ساڵى 2000 گه‌یندرایه بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، كه كچه قوتابییه‌كه، بەهۆی خنکانەوە گیانی لەدەست دابوو،هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یاندراوێكدا نووسیویه‌تى: "بەگوتەی کەسوکاره‌كه‌ى، كچه‌كه له پۆلی ده‌یه‌م بووه و بەهۆی دەرنەچوونی لەوانەکانی، خۆی هەڵواسیوە، له ئه‌نجامیشدا، گیانی لەدەست داوە".
گوته‌بێژه‌كه، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كه بەمەبەستی پشکنین تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە و، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
bas news-
