كه‌نه‌دا ستایشی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات
ئەمڕۆ سێشەممە 2\10\2018، باڵوێزخانه‌ی كه‌نه‌دا، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر)، ڕای گه‌یاند كه نانسی بێرگێرۆن، سه‌رۆكی ئۆفیسی بازرگانی كه‌نه‌دا، وه‌ك چاو‌دێر به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ڕۆژی 30 ئه‌یل,ول له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
هه‌روه‌ها باڵوێزخانه‌ی كه‌نه‌دا، ستایشی ڕۆڵی ئافره‌تان و گه‌نجان و چالاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی کرد، بۆ به‌شداریكردنیان له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
باڵوێزخانه‌ی كه‌نه‌دا، جەختی لەوەش کردووەتەوە، كه وڵاته‌كه‌یان چاوه‌ڕێی پێكهێنانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی نوێی كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌كانیان به‌رده‌وام بكه‌ن.
باسنيوز
