سەرۆک بارزانی: مامۆستا كەریم ئەحمەد خۆی ناسنامەیە بۆ هەموومان

 سەرۆک بارزانی: مامۆستا كەریم ئەحمەد خۆی ناسنامەیە بۆ هەموومان
سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکیدا، نیگەرانی خۆی ڕێگەنەدان بە دەنگدانی مامۆستا كەریم ئەحمەد، راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە 2\10\2018، سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا، رای گەیاند: ”بە بیستنی هەواڵی ڕێگەنەدان بە دەنگدانی مامۆستا كەریم ئەحمەد زۆر دڵگرانم، جێگەی نیگەرانییەكی زۆرە كە خەباتگێڕ و تێكۆشەرێكی وەك مامۆستا كەریم ئەحمەد بە بیانووی تەمەن ڕێگەی لێبگیرێت كە دەنگی خۆی بدات“.

سەرۆک بارزانی، لە پەیامەکەیدا، جەختی لەوەش کردووەتەوە: ”مامۆستا كەریم ئەحمەد خۆی ناسنامەیە بۆ هەموومان و ڕێگەنەدانی بۆ دەنگدان زوڵمێكی گەورەیە كە لە مامۆستا كەریم ئەحمەد كراوە“.


دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان


بە بیستنی هەواڵی ڕێگەنەدان بە دەنگدانی مامۆستا كەریم ئەحمەد زۆر دڵگرانم، جێگەی نیگەرانییەكی زۆرە كە خەباتگێڕ و تێكۆشەرێكی وەك مامۆستا كەریم ئەحمەد، بە بیانووی تەمەن ڕێگەی لێبگیرێت كە دەنگی خۆی بدات، مامۆستا كەریم ئەحمەد خۆی ناسنامەیە بۆ هەموومان و ڕێگەنەدانی بۆ دەنگدان زوڵمێكی گەورەیە كە لە مامۆستا كەریم ئەحمەد كراوە.


مەسعود بارزانی


2\10\2018








باسنيوز
Top