بەگوێرەی ئاماری ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌ت، پارتی 44 كورسیی مسۆگه‌ر كردووه
بەگوێرەی ئاماری هه‌ردوو ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌ت، کە كوردستان 24 بڵاوی کردوونەتەوە، پارتی دیموكراتی كوردستان، 625 هه‌زار و 378 ده‌نگی به ده‌ست هێناوه و تا ئێستا 44 كورسیی مسۆگه‌ر كردووه.
بە گوتەی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه نه‌یویستووە ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، تا ئێستایش ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگانه ماوه، چونكه هێشتا كۆمسیۆنی باڵا كار له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایانه ده‌كات كه لایه‌نه سیاسییه‌كان تۆماریان كردووه.
به‌پێى پێشبینىیی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە دوێنێ دووشەممە لەسەر زاری خەسرۆ گۆران ڕاگەیێندرا، پارتی ره‌نگه له نێوان سه‌دا 41 بۆ سه‌دا 44ى ده‌نگه‌كان بباتەوە.
KDP
