ھاوپەیمانی ھەڕەشەی سکاڵا تۆمارکردن لە دژی یەکێتی دەکا

 ھاوپەیمانی ھەڕەشەی سکاڵا تۆمارکردن لە دژی یەکێتی دەکا
هاوپەیمانیی بۆ دیموکراتی و دادپەروەری هەڕەشەی سکاڵا تۆمارکردن لەسەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات.

سۆزان حوسێن، کاندیدی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ڕايگەیاند، ھەرچەندە ژمارەیەک کاندیدی بڕیاریاندا بایکۆت بشکێنن، بەڵام هاوپەیمانی بەشداری پڕۆسەی دەنگدانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکردووە.

سۆزان حوسێن هەروەها رایگەیاند، ئەگەر هەیە کاندیدانی هاوپەیمانی دوو کورسی پەرلەمان بەدەست بهێنن و ”بەھیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەین“ یەکێتی دەنگەکانی هاوپەیمانی بۆ خۆی ببات، چونکە ”ئەوە دەنگی یەکێتی نییە بەڵکو دەنگی کاندیدە بوێرەکانی ھاوپەیمانییە کە بایکۆتیان شکاندووە“.

ئەو کاندیدەی هاوپەیمانی جەختی لەوە کردەوە، کە ئەگەر یەکێتی دەنگی کاندیدەکانی هاوپەیمانی بۆ خۆی ببات، ئەوا ”سکاڵای یاسایی لەسەر یەکێتی تۆمار دەکەین“.

بەر لە چوونەوە ناو یەکێتی لە مانگی ئەیلوول، بەرهەم ساڵحی سەرۆکی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری رایگەیاند، کە حزبەکەی بایکۆتی هەڵبژاردن دەکات، بەڵام دوای ئەوەی چووەوە ناو یەکێتی، ژمارەیەک کاندیدی هاوپەیمانی بایکۆتەکەیان شکاند.












باسنيوز
Top