ژمارە و ڕێژەی دەنگی حزبەکان لە هەرێمی کوردستان

 ژمارە و ڕێژەی دەنگی حزبەکان لە هەرێمی کوردستان
بەپێی ئەو داتا و زانیارییانەی دەس کەوتووە، ژمارەی دەنگی هەر یەکێک لە حزبەکان تاڕادەیەکی زۆر دەرکەوتووە.

لە هەڵبژاردنەکەی ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨، پارتی دیموکراتی کوردستان لەکۆی نزیکەی ٩٥٪ی دەنگەکان، ٦٥٨ هەزار و ٤٥٠ دەنگی بەدەست هێناوە کە دەکاتە ٤٥.٩٪ی کۆی دەنگەکان و بە زیاتر لە ٢٥٪ لە پێشەوەی سەرجەم حزبەکان دایە.

لە دوای پارتیش، یەکێتی بە ٢٧٧ هەزار و ٩٩٧ دەنگ کە دەکاتە ١٩.٤٪ی دەنگەکان، لە ڕیزبەندیی دووەم دایە. لایەنەکانی دیکەش ڕێژە و ژمارەی دەنگەکانیان دیاری کراوە.

هەرچەندە داتا و زانیارییەکان باس لە بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی دەنگی حزبەکانی کوردستان دەکەن، بەڵام تاوەکوو ئێستا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی ل هەرێمی کوردستان، بە فەرمی داتاکانی نەخستووەتە ڕوو.











باسنيوز
Top