پارتی: بەرهەم ساڵح نەکشێتەوە چانسی وەزیری دەرەوەی عێراقیش لەدەست دەدات
سەرچاوەیەک لەنێو پارتی دیموکراتی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، پارتی بەهیچ شێوەیەک پاشەکشە ناکات و کاندیدەکەی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ناکشێنێتەوە، بگرە لایەنە عێراقییەکانیش پشتیوانی لە کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەکەن.
هەمان سەرچاوە بۆ (باسنیوز)ی ئاشکرا کرد کە هێشتا دەرفەتێک لەبەردەم بەرهەم ساڵحدا ماوە بۆ ئەوەی پۆستێک لە بەغدا بەدەست بخات و گوتی: ”ئەگەر بەرهەم ساڵح لە خۆکاندیدکردنەکەی بکشێتەوە، ئەوا چانسی ئەوەی هەیە، پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراق وەربگرێت“.
سەرچاوەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان هۆشداری بە بەرهەم ساڵح دا کە ئەگەر نەکشێتەوە، ئەوا ”چانسی وەزیری دەرەوەی عێراقیش لەدەست دەدات و پارتی ڤیتۆی لەسەر دادەنێت“. ڕوونیشی کردەوە: ”پارتی کێشەی لەوە نییە کە کەسانی نێو یەکێتی پۆستی باڵا لە بەغدا وەربگرن، بەڵام ئەگەر بەرهەم ساڵح خۆی بۆ کاندیدبوون نەکشێنێتەوە، ئەوا چانسەکانی لەدەست دەدا“.
باسنیوز
