ئەحمەد عەسکەری: لە کەرکووک دەسەڵات بەدەست عەرەبە و کام شوێنیان بۆ بڕەخسێ تەعریبی دەکەن
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌رى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، له فراكسیۆنی یه‌كێتی، ڕاگه‌یاند: عه‌ره‌به‌كان به‌تایبه‌ت عه‌ره‌به‌كانى پارێزگاى دیاله كه دێن بۆ كه‌ركووك كارتى زانیاری كه‌ركووك ده‌رده‌كه‌ن و ئینجا فۆرمى خۆراكیان بۆ كه‌ركووك ده‌گوازنه‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ى كه قه‌ره‌بووى ماده‌ى 140یانیش وه‌رگرتووه جارێكى تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌ركووك و پرۆسه‌ى ته‌عریبكردنه‌وه له كه‌ركووك هه‌یه".
ڕاشیگه‌یاند: "ئێستا له كه‌ركووك ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست عه‌ره‌به‌وه‌یه و ئه‌وان له كام شوێنه‌وه ده‌رفه‌تیان بۆ بڕەخسێت بۆ ته‌عریبكردن ئه‌وا ده‌یكه‌ن و هێشتا ئاواره‌یه‌كى زۆری عه‌ره‌بی ده‌ستی داعش‌یش له كه‌ركووك ماونه‌ته‌وه و ڕێژه‌ى عه‌ره‌ب له كه‌ركووك زیادى كردووه".
هاوكات، ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌رى، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "80 ملیار دینار وه‌ك بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى هه‌رێمه‌كان ڕه‌وانه‌ى كه‌ركووك كراوه و هه‌روه‌ها 43 ملیار دیناریش وه‌ك مینحه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ كه‌ركووك هاتووه و پارێزگارى سه‌پێنراوی كه‌ركووك له‌و پاره‌ى مینحه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ته‌خشان و په‌خشانى پێوه كردووه و ئێستا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك كارا نییه و راكان سه‌عید هیچ ده‌زگایه‌كى تر چاو‌دێر نییه به‌سه‌رییه‌وه، بۆیه ته‌خشان و پاخشان به‌و پارانه‌ى كه دێت بۆ كه‌ركووك ده‌یكات و ڕه‌نگه زۆر له‌و خراپتریشی لێ بكات".
له 16ی ئۆكتۆبه‌رى رابردوو میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی كه‌ركووكیان به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گرووپێكى خیانه‌تكار داگیر كرد و له‌و كاته‌وه جگه له خراپی دۆخى ئه‌منى پرۆسه‌ى ته‌عریبكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه به‌رده‌وامه.
باس‌نیوز
