نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی، کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، دوای گەیشتنی بە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەم سەرکردانەی عێراق کۆ بووەتەوە؛
- ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانیی بینا
- فالح فەییاز، سەرکردە لە ھاوپەیمانی بینا
- عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە
- نووری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا
- ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی وەتەنییە
- دەستەی سیاسیی ڕەوتی سەدر
- سەرکردەکانی ھاوپەیمانیی میحوەر
هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، جێگری سەرۆکی پارتی لە کۆبوونەوەکاندا تاوتوێی بارودۆخی سیاسیی عێراق پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق.
باسنیوز
