دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان

دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان


ئەمڕۆ ئێوارە بەهای دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەجێگیری مایەوە، بەبەراورد لەگەڵ بەیانی.


ئەمڕۆ دووشەممە 1/10/2018، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەجێگیری مایەوە و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە هەمان نرخ بوو.


هەروەها نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرز بوونەوە کرد و بەرمیلێکی نەوتی برێنت بە 83 دۆلار و 27 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 73 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە دابەزین کرد و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1188 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1192 دۆلار بوو.


نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:


یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 - 170,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 - 200,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 - 230,000 دینار

bas news-
Top