سەرۆکی لیستی پارتی: پارتی بەربەستی ٤٠ کورسیی پەرلەمانی تێپەڕاندووە
دهقی پهیامی سەرۆکی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ههڵبژاردنی خوولی پێنجهمی پهرلهمانی كوردستان:
سەرکەوتنی گەورەی پارتی و پرۆسەی هەڵبژاردن بە گەرمی لە سەرۆک مەسعوود بارزانی و تێکڕای کادر و ئەندام و لایەنگر و جەماوەری سەربەرزی پارتی و پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پیرۆز دەکەم.
سەرکەوتنی لیستی ١٨٣ بە دەنگێکی زۆر و شایستە، بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان، پارتی بەربەستی ٤٠ کورسیی ناو پەرلەمان تێپەڕاندووە و بە پشتیوانیی خوای گەورە، ئەنجامێکی باش بەدەست هاتووە. لە ناخی دڵمەوە، سوپاسێکی زۆر بۆ جەماوەری سەربەرزی پارتی لە سەرانسەری کوردستان، کە وەک کاندیدی ژمارە یەک و سەرۆکی لیستی پارتی، متمانەیەکی زۆر گەورەتان پێبەخشیم و لە بەردەم یار و نەیاری پارتیدا سەربەرز و سەرفرازتان کردین. پشتیوان بە خوای گەورە، دواتر وردەکاری ژمارەکانی تێکرای ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بڵاو دەکەینەوە.
دەمەوێت سوپاسێکی زۆرم ئاراستەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بکەم، وێڕای هەندێ کەموکوڕی، سەرکەوتووانە و پیشەییانە کارەکانیان بەڕێوە برد. سوپاسێکی زۆر زۆر بۆ ئازیزانی وڵات، هێزە ئەمنییەکان، کە ئارامی و سەقامگیریی پرۆسەکەیان پاراست. سوپاسی زۆر بۆ سەرجەم لایەنە سیاسییە بەڕێزەکان کە بەشداری هەلبژاردن بوون و پێکەوە، سەرکەوتنی کوردستانمان تۆمار کرد و ئیرادەی گەلەکەمان سەرخست.
kdp-
