نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هادی عامری و عه‌ممار حه‌كیم کۆبوویەوە
ئەمڕۆ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە عێرقییەکان و پاڵپشتیکردن لە فوئاد حوسێن, کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار گەیشتە بەغدا.
شاندەکە یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانێتی فەتح ئه‌نجامدا، دواتریش له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه كۆبووه‌وه و ئێستاش له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی عه‌تا له كۆبوونه‌وه‌دایه، بڕیاره له چه‌ند كاتژمیری داهاتووشدا لەگەڵ لایەنەکانی دیکە له به‌غدا کۆببێتەوە. بڕیاریشه کاتژمێر هەشتی ئێوارەی ئەمڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار دانیشتنێكی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ببات.
kdp-
