نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات
بە مەبەستی کارکردن بۆ سەرخستنی کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان و درێژەدان بە گفتوگۆکانی شاندی پارتی لە شاری بەغدا، پێشبینی دەکرێ ئەمڕۆ دووشەممە ١ی ١٠ی ٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانی، بچێتە بەغدا.
بڕیارە کاتژمێرە ٨ی ئێوارەی ئەمڕۆ، پەرلەمانی عێراق بۆ دیاریکردنی سەرۆک کۆماری عێراق کۆ ببێتەوە.
هەریەک لە فواد حوسێن لەلایەن سەرۆک بارزانی و پارتییەوە و بەرهەم ساڵح لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کراون و ژمارەیەک کاندیدی دیکەش هەن.
باسنيوز
