كەركووك.. میلیشیاكان سەرانە و باج لە شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان وەردەگرن
لە راگەیاندنراوێكی بزووتنەوەی مافی كورد لە كەركووك تێیدا هاتووە حكوومەتی عێراق ئێستا دوو خاڵی گومركی لە ڕێگای نێوان كەركووك- هەولێر و كەركووك-سلێمانی داناوە، بۆ ئەوەی هەر كەلوپەلێك لە كوردستانەوە دێت باجی بخاتە سەر، لە كاتێكدا هەموو ئەو كەلوپەلانەی لە خاڵە سنوورییەكان گومرك كراون، بەڵام بە كردنەوەی ئەو دوو خاڵە گومركییە لە سنووری كەركووك، دوو جار باج دەخرێتە هەرچی كەلوپەلی توركی و ئێرانییە كە دێنە ناوخۆی وڵات".
ڕاگەیاندراوەكە ڕوونیشی كردووەتەوە، ئەو هەنگاوەی حكوومەتی عێراق دژی كاسبكارانە و لەپێناوی بەرژەوەندیی بەرپرسان ئەو هەنگاوەیان ناوە، ئەمە جگە لەو هەموو هێزە جۆراوجۆرەی كە لە ڕێگەوبانەكاندا دانراون، ئەوانیش سەرانە و باج لە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان وەردەگرن، بەبێ هیچ پاساوێكی یاسایی، تەنیا ئەگەر شۆفێران پارە نەدەن، دەیان كاتژمێر ڕایان دەگرن.
باسنيوز
