ئەنجامی %75ـی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا بوو
بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا %75ـی دەنگەکانی هەڵبژاردنی گشتیی خولی پێنجەمی پەرلەمان جیاکراونەتەوە.
رۆژی یەکشەممە 30ـی ئەیلوولی 2018، هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا.
زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە پارتی زۆرترین دەنگ و بەرەو ئیسڵاح کەمترین دەنگیان لەو رێژەیەدا، بەدەست هێناوە.
رێژەی دەنگی حزبەکان لە رێژەی %75ـی دەنگەکان:
- پارتی دیموکراتی کوردستان رێژەی %43ـی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رێژەی %20.1ـی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.
- بزووتنەوەی گۆڕان رێژەی %12.8ـی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.
- نەوەی نوێ رێژەی %8.5ـی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.
- کۆمەڵی ئیسلامی رێژەی %7.2ـی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.
- بەرەو ئیسڵاح رێژەی %5.8ـی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.
باسنيوز
