هێمن هەورامی سەرۆكی لیستی پارتی: پارتی بهربهستی 40 كورسی تێپهڕاندووه.
هێمن ههورامی دهڵێت: "سەرکەوتنی گەورەی پارتی و پرۆسەی هەڵبژاردن بە گەرمی لە سەرۆک مەسعود بارزانی و تێکڕای کادرو ئەندام و لایەنگرو جەماوەری سەربەرزی پارتی و پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان ، پیرۆز دەکەم. سەرکەوتنی لیستی ١٨٣ بە دەنگێکی زۆر و شایستە، بە پێی ئەنجامە نافەرمیەکان، پارتی بەربەستی ٤٠ کورسی ناو پەرلەمانی تێپەڕاندووەو بە پشتیوانی خوای گەورە، ئەنجامێکی باش بەدەستهاتووە".
ههروهها دهڵێت: "لە ناخی دڵمەوە ، سوپاسێکی زۆر بۆ جەماوەری سەربەرزی پارتی لە سەرانسەری کوردستان، کە وەک کاندیدی ژمارە یەک و سەرۆکی لیستی پارتی ، متمانەیەکی زۆر گەورەتان پێبەخشیم و لە بەردەم یار و نەیاری پارتیدا سەربەرز و سەرفرازتان کردین. پشتیوان بە خوای گەورە، دواتر وردەکاری ژمارەکانی تێکرای ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بڵاو دەکەینەوە".
له كۆتایی پهیامهكهدا گوتوویهتی: "دەمەوێت سوپاسێکی زۆرم ئاراستەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بکەم ، وێڕای هەندێ کەم و کوڕی ، سەرکەوتووانە و پیشەییانە کارەکانیان بەڕێوە برد. سوپاسێکی زۆر زۆر بۆ ئازیزانی وڵات، هێزە ئەمنیەکان، کە ئارامی و سەقامگیری پرۆسەکەیان پاراست. سوپاسی زۆر بۆ سەرجەم لایەنە سیاسیە بەڕێزەکان کە بەشداری هەلبژاردن بوون و پێکەوە ، سەرکەوتنی کوردستانمان تۆمار کرد و ئیرادەی گەلەکەمان سەرخست".
K24 -
