یاساناسێکی ناسراوی عێراقی: فواد حوسێن، زۆرترین چانسی ئەوەی ھەیە کە ببێتە سەرۆک کۆماری عێراق
ئەوەشی دووپات کردەوە: ”بەھۆی ئەوەی فەخامەتی بارزانی پشتیوانی لە فواد حوسێن دەکات و چانسی زیاترە وەک بەرھەم ساڵح".
ئاماژەی بەوەش کرد، ھەرچەندە بەشێک لە لایەنەکان بەئاشکرا پشتیوانیی فواد حوسێنیان کردووە و بەشێکیان ھەڵوێستی خۆیان دەرنەبریوە، بەڵام ”زۆربەی بۆچوونەکان وایە کە فواد حوسێن ئەو پۆستە وەربگرێت".
ئەوەشی خستە ڕوو، دوای دیاریکردنی سەرۆک کۆمار، ١٥ رۆژی دیکە پێویستە بۆ ئەوەی سەرۆک کۆماری نوێ کەسێک بە مەبەستی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ ڕاسپێرێت.
بڕیارە کاتژمێر ٨ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١ی ١٠ی ٢٠١٨، پەرلەمانی عێراق بۆ دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کۆببێتەوە.
باسنیوز
